نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه له كاتی پێشوازی له شاندی سه‌رۆكی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عیراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه".
نازم ده‌باغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربارەی بەشداری کردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی نوێی ئێران بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" من پێموایه له هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌گشتیش وڵاتانی دنیا له‌کاتێکدا که مه‌راسیمیان ده‌بێت ئینشائه‌ڵا هه‌مووی ده‌بێت بۆ خۆشی بێت، جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی بێت گرنگه که به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه و به‌رپرسان وڵاتیان بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌راسیمێکی ئاوا که ده‌یان و سه‌دان جاری واهه‌یه بێگانه‌ی لێیه، غه‌یری خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌بوونی ئه‌وان گرنگه بۆ گه‌یاندنی بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کان باشن، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ئه‌وانیان له‌بیره که بۆ ئه‌و بۆنانه بانگهێشتیان ده‌کات بۆیه به‌بڕوای من بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌شاندێک پێکهاتبوون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه".
لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان- عیراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاڵای کوردستان دانرابوو، بەڵام دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دانانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی پڕۆتۆکۆلی بووە.
سەبارەت بەو راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکەن، نازم دەباغ وتی: "به‌ڵێ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربووم له رۆژی یه‌که‌میشدا که پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی کرا ئه‌و مشتومڕه دروستبوو له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عیراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کێ ئەو هەڵە پڕۆتۆکۆلیەی ئەنجامداوە (وەک خۆت دەڵێی)؟ نازم دەباغ دەڵێت: "من ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟ به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم".
پێت وایە ئەو راگەیەنراوەی ئێران بۆ رازی کردنی دڵی ئەو لایەنانە بوو کە نیگەران بوون لە دانانی ئەو ئاڵایە؟
لەوەڵامدا نازم دەباغ وتی: "من پێموایه خۆی له‌خۆیدا بانگهێشت کردن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌رخاتری چه‌ند لایه‌نێک ستراتیژی خۆی بگۆڕێت چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عیراقێکی یه‌کپارچه و ده‌ستووری عیراقیدایە، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردووه به‌ڵام وتم له رووی پڕۆتۆکۆلیه‌وه به‌ته‌نها ئاڵای کوردستان مانای ده‌وڵه‌ت بوون ده‌دات بۆیه به هه‌ڵه‌یه‌کی پرۆتۆکۆلی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت چونکه ئاڵای عیراقی له‌ته‌نیشت نه‌بووه، ئه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له پێشوازیه‌که و شێوازی پێشوازیان نه‌گۆڕی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه پێشوازی لێ‌کرا چ له‌لایه‌ن سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌وه هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌پرسه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی ئێرانی له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراقدا".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەوەشی وت: "به‌ڵێ له پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عیراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه بوو کاتێک که جه‌نابی کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چووین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بوو، به‌ڵام وه‌کو وتم سه‌ردانه‌که گرنگ بوو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که، زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه به‌ڵام راستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ راستگۆیه‌کی تیادا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ره‌واکانی، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسای سه‌ره‌کی عیراقی واته ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق، پارێزگاری له یه‌کپارچه‌یی عیراق".
بە بۆچونی تۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی کێ ئەو ئاڵایە (ئاڵای کوردستانی) لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە سەرۆکی هەرێم دانا؟ نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە: "من نازانم ئه‌وه کاری خۆیانه بیکات یان نه‌یکات".
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟ نازم دەباغ وتی: "ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کۆبونه‌وانه شتی شاراوه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بووه به‌ڵام په‌یامی تێدابووه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێرانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌باشی ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندییه‌کان پته‌وبن و به‌هێزبن، له هه‌موو قۆناغه‌کانی رابردوو له ئێستا بۆ ئاینده‌ش له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئێمه گرنگه ئه‌من و ئاسایشی ئێران و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، پاراستنی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیدایه بۆیه ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له‌هه‌موو بواره‌کانی ئه‌منی و ئاسایشی و سیاسی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئێمه هه‌مانه مه‌حکومان ده‌کات به‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا بین هه‌روه‌کو له رابردوو ئینشائه‌ڵا بۆ ئاینده‌ش هه‌روا بێت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا شاندەکەی هەرێم لەسەردانەکەیاندا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران باسیان لەو نیگەرانیانە کرد کە هەندێکجار باس لەوەدەکرێت گروپە میلیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر و چەند ئامانجێکی تر لە شوێنە جیاوازەکانی عیراق؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی: "به‌گشتی باس له‌وه کراوه که ئه‌و ده‌ستانه‌ی له تێکدانی ئارامی و ئاسایشی وڵات‌دا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ره‌تده‌کرێته‌وه، من کاتی خۆی له زۆر به‌ربرسی ئێرانیم بیستووه ده‌ڵێن ئه‌مانه له جیاتی ئێمه شه‌ڕ نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بکه‌ین خۆمان ده‌یکه‌ین بۆ به موشه‌کێک و پشێوی دروستکردن ئه‌م کاره ده‌کرێت، بۆیه به‌تایبه‌تیش له وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که وتی ئێمه به لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه سیاسه‌تی خۆمان له ناوچه‌که و له نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین واته سیاسه‌تێکی میانڕه‌وی نیشاندا بۆ وتوێژکردن و سه‌رکه‌وتنی له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێزگرتن له سه‌روه‌رییه‌کانی، وه‌کو وتم ئێران ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ئێرانن پێویستمان به هاوکاری به‌رده‌وام هه‌یه که نه‌هێڵن ئه‌م ڕووداوانه ڕووبدات چونکه ئه‌و ڕووداوه بچوکانه خزمه‌ت ناکات، پشێوی دروست ده‌کات به‌ڵام خزمه‌ت ناکات".
سەبارەت بە کاریگەری دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەسەر پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "پێموایه ده‌ستپێکردنی کاری سه‌رۆکی تازه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکێکی تر ده‌بێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌دواداچوونی ئه‌و رێککه‌وتنه کۆنانه‌ی هه‌بووه، هه‌وڵیش بدرێت شتی تازه بکرێت بۆ پشتیوانی و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه کۆنه‌کان".