ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا چەندە؟ کام وڵات لە پێشەوەیە

کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە ٨٢.٤ ملیۆن پەنابەر لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٦،٤ ملیۆن پەنابەر نیوەیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوەن.

سوریا یەکەم وڵاتە لە رووی پەنابەرەو ژمارەی هەڵهاتوان کە لە ٢٠١٤ دەستی پێکردووە ٦،٧ ملیۆن کەسە. 

لە پلەی دووەمدا ئەفغانستان دێت بە ژمارەی ٢،٦ ملیۆن کەسی پەنابەر.

باشوری سودان بە سێهەم وڵات هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان و لەسەر ئاستی کیشوەری ئەفریقاش یەکەمە و ژمارەی پەنابەرانی ٢،٢ ملیۆن کەسە.  

وڵاتی چوارەم، میانمار کە ١،١ ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە پەنابەرن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە بەرێژەی ٨٠% پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی دراوسێی سوریا دەژین.



PM:12:13:14/08/2021