ڤیدیۆ.. پەرواز بە ستایڵێکی نوێی سەرنجڕاكێشەوە ئاهەنگێک سازدەکات


گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان و عەرەب ئایدڵ، پەرواز حسێن کە هەمیشە بەردەوامە لە گۆڕینی ستایڵی خۆی، بە ستایلێکی نوێووە ئاهەنگێکی سازدەکات.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند ڤیدیۆیەکی نوێی ئەو ئاهەنگەی بڵاوکردۆتەوە کە بەستایلێکی نوێوە گۆرانی بە کوردی و عەرەبی دەڵێت و گۆرانییەکان و ساتیڵی خۆگۆڕینەکەی بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.




PM:12:43:30/08/2021