وەزارەتی دارایی لەسەر خانەنشینی پلە باڵاکان روونکردنەوە دەدات


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا داوا دەکات لەو پلە باڵایانەی کە مووچەکانیان راگیراوە، یان مووچەی کەمیان بۆ بەستراوە لە نێوان ٣٠ رۆژ تا ٦٠ رۆژ لەبەر رۆشنای هەبوونی خەزمەتەکانیان لە ( شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەندیکا، ئاوارەیی) گەر هەیانبێت مامەڵەی بۆ بکەن تا مووچەکانیان هەموار بکرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی ئەیلول بڵاوکرایەوە، هاتووە: "سەرجەم ئەو خانەنشینه‌ پلە باڵا و تایبەتانەی بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان هەمووار دەکرێتەوە خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەندیکا، ئاوارەیی) ئەگەر هەبوو بۆیان هەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان".




PM:05:40:09/09/2021