بەرهەم ساڵح لە وتارەکەی لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەسەر تەوەری گەندەڵی و داعش و ژینگە قسەیکرد.
لەسەرەتادا بەرهەم ساڵح وتی " ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان هاوكاتی هه‌وڵ و كۆششەكانمانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییه ته‌ندروستییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڤید 19١٩، هاوكات پرسه‌كانی توندوتیژی و تیرۆر و ئاڵینگارییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، کە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سەر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و پێویستیان به‌وه‌یه رێگه‌چاره‌یه‌كی جددیان بۆ بدۆزینه‌وه.
هەروەها وتیشی" كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شمان هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه‌رێگا و رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی گۆی زه‌وی."
تیشکیشی خستەسەر دۆخی عێراق و وتی "به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 40 ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌مان تووشی گه‌لێك جه‌نگ و گه‌مارۆ و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بووه، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و به‌كارهێهێنانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه و وشككردنی زۆنگاوه‌كان و تیرۆر و تۆقاندن بۆته‌وه".
سەرۆکی عێراق وتیشی "توانیمان شاره‌كانمان له چنگی داعش تیرۆرست رزگار بكه‌ین و جیهانیش له شه‌ڕانگێزی ئه‌و هێزه تاریك په‌رسته بپارێزین، ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی خه‌بات و ماندووبوونی هێزه چه‌كداره‌كانمان بوو له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه".
ئەوەشی وت" ناتوانین مه‌ترسی تیرۆر نادیده بگرین، بێ هیچ دوودڵییه‌كیش ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه خه‌مساردی یان سه‌رقاڵ بوون به ململانێكانی ناوچه‌كه‌مان ده‌بنه درز و بۆشاییه‌كی گه‌وره بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تاریك په‌رستانه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له ئاسایش و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن."
دەربارەی ئێزیدیەکان وتی " عێراق یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی په‌سه‌ند كردووه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانین قه‌ره‌بووی لایه‌نی كه‌می ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و توێژه سته‌ملێكراوه‌ی ده‌ستی داعش بكه‌ینه‌وه، یاساكه سه‌رجه‌م ژن و كچانی قوربانیانی ده‌ستی داعش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و گێرانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ زێدی خۆیان، له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه و چاویشمان له پاڵپشتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه".
🔷لەبارەی گەندەڵیەوە بەرهەم ساڵح وتی " گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی دیكه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان ده‌كات، گه‌نده‌ڵی ژینگه له‌باره‌كه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه.. وڵاته‌كه‌مان گیرۆده‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و جه‌نگ و ململانێی و توندوتیژییه‌یه كه به میرات بۆمان به‌جێماوه، به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ عێراق جه‌نگێكی نیشتمانییه و تا له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشتر نابێت.. بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه و ده‌روازه‌كانی گه‌نده‌ڵی سنووردار و بنبڕ بكه‌ین.. ئه‌و پاره و سامانانەش بگێڕینه‌وه كه به تاڵان براونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی ساڵح وتی "لێره‌وه داوا له دۆستانمان له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م یارمه‌تیمان بده‌ن له ئاشكراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره به‌تاڵانبراوانه‌ی براونه‌تە ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
دووباره داوا ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی پیكبهێنرێت، چونكه ته‌نها به كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌توانین به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وین، به‌و پێیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر دوو رووی یه‌ك دراون و گرێدراوی یه‌كترن و خزمه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش به یه‌كتر ده‌دا‌ت".
دەربارەی ژینگەو کەشوهەوای جیهان وتی "چاره‌نووسی گۆی زه‌وی له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان ده‌كات، له‌وانه‌یه له رووی سیاسییه‌وه كۆك و ته‌با نه‌بین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌ودا كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات، ده‌بێت یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بین، ئه‌ركی سه‌رشانمانه وادی رافیده‌ین ببوژێنینه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له‌به‌ر سه‌وزپۆشی و به‌پیتی خاكه‌كه‌ی، به خاكی ره‌ش و به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ناسراوه، پێگه‌ی جوگرافی عێراقیش ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ژینگه جۆراوجۆره‌كه‌ی له دارخورما و زۆنگا و چیاكانی كوردستان، بۆیه ده‌كرێت عێراق له‌م رووه‌وه ببێته پێشه‌نگێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
لە بارەی سوریاوە بەرهەم ساڵح پێوایە بە‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سوریا و لێكه‌وته مرۆییه مه‌ترسیداره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی سوریا چی دیكه مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی عێراق وتی "مانگی ئاینده عێراق له به‌رده‌م به‌ركه‌وتێكی نیشتمانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دایه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دڵخوازی شه‌قامه و كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی فراوانیشی له‌سه‌ره، هه‌مووان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته چاكسازییه‌كی ریشه‌یی ئه‌نجام بدرێت و په‌یمانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه بێته‌كایه‌وه. كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی عێراقییه‌كانه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریكردنێكی بەرفراوانه، په‌یمانێكی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردنیش په‌سه‌ندكراوه، به‌و ئامانجه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه رێبازه ئاشتی و راست و ره‌وانه‌كه‌ی چاكسازی".