پۆلیسی هەڵەبجە: پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی ئەو ژنەی راگەیاند کە بە هاوکاری کەسێکی دیکە لە چەند رۆژی رابردوودا کۆتایی بە ژیانی پیاوەکەی خۆی هێنابوو. 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی گوندی مۆریاسی سەر بە ناحیەی بەرزنجەیان لەنزیک گوندی تاوێرە - سەرگەت دۆزراوەتەوە کەلەلایەن ژنەکەی کە تەمەنی ٢٣ ساڵە بە هاوکاری تۆمەتبارێکی تر کە تەمەن ٢٠ ساڵە و پیشە شۆفێرە کوژراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو: پاش کوشتنی تەرمەکەی بەجێدەهێڵن و پاش لێکۆڵینەوەیەکی وورد لەلایەن لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوە بە هاوکاری بەشی پۆلیسی سەیدسادق تەرمی تاوانلێکراو پاش چوار ڕۆژ لە دیار نەمانی بدۆزرێتەوە.  

وتەبێژی پۆلیس هەڵەبجە باسی لەوەشکردووە: تاونبارەکە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە ووتویەتی بەهۆی بوونی کێشەی خێزانیەوە بە هاوکاری تۆمەتبارێک ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە.  

ئاماژەی بەوەشکردووە: هەردوو تۆمەتبارەکە بەگوێرەی مادەی ٤٠٦ بەندکراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لە پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێکخراوە.  


PM:02:41:25/09/2021