عەبدوڵای حاجی سەعید کەساسیەتی سیاسی دیار و راوێژکاری پێشووی تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا هەواڵی کۆچی دوایی کادیری دیاری یەکێتی و سیاسی ناسراوی سلێمانی عەبدوڵای حاجی سەعیدی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " عەبدوڵا حاجی سەعید هەمیشە لەخەمی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازیدا بون، لە شاری سلێمانی ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەبەروپێشچونی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهاندا، لەماوەی کارکردنیاندا وەک ڕاوێژکاری بازرگانی هەڤاڵ مام جەلال توانێوێتی کێشەی بازرگانان چارەسەر بکات و پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان خاوەنکاراندا دروستبکات".
ناوبراو یەکێک بووە لە کادیرانی یەکێتی و لە کاروانی تێکۆشانی چەند جارێک دەستگیرکراوە، لەدوای راپەڕینیشەوە چەند پۆستێکی جیاجیای لەناوی یەکێتیدا پێسپێردراوە.