ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا داوای لێبورد لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسی یه‌كێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" دانیشتنی دۆستانه‌ی به‌نده و برایانی پارتی، به‌هۆی ئاخاوتنی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌رییه‌وه كه فه‌رمویه‌تی، به‌شداری له حكومه‌تی عێراقدا ناكه‌ین، له چركه‌ساتێكدا به‌بێ مه‌رام باسكرا، به‌ئاسایش له‌كاتی باسكردنه‌كه‌دا، پێكه‌نین، به‌ڵام ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مانه‌تی میدیایی تیایدا نه‌پارێزراوه، به‌نده به‌رۆشنی وتومه، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بڕیارێكی واقیعی داوه، خوانه‌خواسته هیچ مه‌به‌ستێكم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵ له قسه‌كانمدا نه‌بوه".
راشیگه‌یاندووە" وادیاره، هه‌ندێك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌به‌ر ئه‌و باره ده‌رونیه‌ی سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م به ناشه‌رعی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان، پێ ناخۆش بووه و ره‌خنه‌یان لێگرتوین".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: لێره‌دا، به‌ش به حاڵی خۆم، ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به ئاسته‌م به‌ڕێزانی كۆمه‌ڵ، نیگه‌ران بون، داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌م، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر باش گوێیان له قسه‌كان گرتبێ، به‌رپرسانه رای خۆمان وتوه.
ئێوارەی دوێنێ چەند قسەیەکی فازڵ میرانی و مەلا بەختیار لەسەر کۆمەڵی دادگەری لە میانەی کۆبوونەوەیەکی نێوانیاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە و محەمەد حەکیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری کوردستانیش وەڵامی دانەوە و وتی" کاک مەلا بەختیار لە بری گاڵتەکردن بە کۆمەڵ خەمی حزبەکەی خۆت بخۆ، کاک فازڵ میرانی، من وتەبێژی کۆمەڵم و ڕەئی جەنابی سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای حزب رادەگەیەنم، لەنێو حزبێکی خواپەرست نەک شەخس پەرست".
باسی لەوەشکردبوو، ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن، نەبادا باسی ھەندێک کەسی تر بکەن، دواتر قسەکان بگاتەوە جێی خۆیی و ژیانتان بکەوێتە مەترسییەوە.