دوو وێنەی تەواو جیاوازی پەرواز حسێن بڵاودەکرێتەوە

کچە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان پەرواز حسێن بۆ یەکەم جار بە سەرپۆشەوە دەردەکەوێت.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە سەرپۆشەوە کە پێدەچێت بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرەوە ( د.خ) لێبێت ئەو سەرپۆشەی لەسەر کردبێت، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.




AM:09:17:23/10/2021