هەولێر.. ئەفسەرێکی خانەنشینی پێشمەرگە لەلایەن برازایەکییەوە کوژرا

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەران ئەفسەرێكی خانەنشینی پێشمەرگە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەلایەن كەسێكی نزیكی خۆیەوە كوژراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر روویدا کە تێیدا کەسێک بەناوی کاوە خەسرۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد. 

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبارێک بەناوی (ز.خ.ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە، قوربانییەکە پێشمەرگەی خانەنیشین بووە و لە ئێستاشدا بەگوێرەی مادەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە. 


PM:07:55:24/10/2021