هەولێر.. شەڕ و پێکدادان لەنێوان باندێک و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند "تۆمەتبارێکیان بە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند "تۆمەتبارێکیان بە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەست گیر کردووە، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی تر، تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و شەڕو پێکدادان لە نێوانیان ڕووی داوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی ڕائید بریندارکراوە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "لەدوای لێکۆڵینەوەکانیان توانیان لەناو شاری هەولێر دەستبگرن بەسەر سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن". 

 
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، تۆمەتبارانی دیکە هەڵهاتوون و هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە.  



PM:04:18:07/11/2021