وێنە.. پەرواز حسێن بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی نوێ بڵاوکردەوە. 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز حسێن چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرسامبوونی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە پێشبڕکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


AM:10:35:10/11/2021