یەكێتی ئەوروپا هۆشداری توند بە بیلارووسیا دەدات

لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری توند بە وڵاتی بیلاڕووسیا دەدات و رایدەگەیەنێت" سزای زیاتر بەسەر بیلاروسیا دەسەپێنین". 

جۆزیب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سزای زیاتر بەسەر بەرپرسانی وڵاتی بیلارووسیا دەسەپێنین بەهۆی قەیرانی كۆچبەران لەسەر سنوری وڵاتەکەی بۆ پۆڵەندا". 

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی لەسەر سنوری پۆڵەندا روودەدات لە ئەستۆی بیلاروسیایە و قەیرانی كۆچبەرانی قوڵتركردۆتەوە. 

ماوەی چەند رۆژێکە هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان هاوڵاتیانی کوردن لە سنورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە و رێگریان لێدەکرێت بچنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.


PM:08:06:15/11/2021