ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی دووسایدی پردی زێی گەورە لەسەر رێگای نێوان (ھەولێر و دھۆک) کرایەوە كە تێچووەكەی زیاترە لە (٤٣) ملیار دینار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بونی دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھه‌ولێر و جێگری پارێزگاری دھۆك و بریكارانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پڕۆژه‌ی دوسایدی پردی زێی گه‌وره له‌سه‌ر رێگای نێوان ھه‌ولێر و دھۆك كرایه‌وه.
لاى خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند" پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و لەرێی ئەوانیشەوە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت لەبواری ھاتوچۆی سەلامەت و ھەروەھا لەروی ئابوری و بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
دانا عه‌بدولكه‌ریم ئەوەشی خستەڕوو،رێگاوبان گرنگترین سێكته‌ری ژێرخانی ئابورییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، حكومه‌تی ھه‌رێم و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه مه‌به‌ستیانه ھاتوچۆ و رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و ستاندارد له‌نێوان پارێزگاكان فه‌راھه‌م بكات بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان.
پڕۆژه‌ی دووسایدی پردی زێی گه‌وره له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنه، پێكھاتووه له پردێك به درێژی (٩٢٨) مه‌تر و بڕی زیاتر له (٤٣) ملیار دیناره، كه ده‌كه‌وێته نێوان ھه‌ولێر و دھۆك و یه‌كێكه له رێگا ستراتیژییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.