بەهۆی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی دەوڵەتی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ركرده‌یه‌كی "په‌كه‌كه" لە قه‌زای شنگال كرایه ئامانج و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كه‌ی "په‌كه‌كه"ش راگه‌یه‌ندرا.
دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە شنگال، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەشەی سەر بە پەکەکە بە ناوی (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار) کوژرا.
هاوكات میدیاكانی نزیک په‌كه‌كه به‌بێ ئاماژه‌دان به گیان له ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كه‌یان، ئاشکرایانکرد، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا منداڵیش هه‌یه.