هێزەکانی هاوپەیمانان بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد)یان بە تەواوی چۆڵکرد

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەمڕۆ بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد)یان بە تەواوی چۆڵ کرد. 

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار چۆڵ کرد. 

ڕوونیشیکردەوە، لە قۆناغی داھاتوودا ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕاھێنان و ڕاوێژکردن.

ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەش ھێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێریان چۆڵکرد.

پێشتر جەنەراڵ فرانك ماكنزی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاندبوو" واشنتن (٢٥٠٠) سەرباز لە عێراق دەهێڵێتەوە، بەڵام ئەرکەکەیان دەگۆڕێت". 


PM:11:20:23/12/2021