بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد

ئەمڕۆ سێشەممە به‌ فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق،  ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق، كه‌ بنکەکە تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا. 

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە شکست بە هێرشەکە بهێنن و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. 

دوێنێ دووشەممەش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشییان کردە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد. 


PM:01:54:04/01/2022