ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا نرخی زێڕی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد کە ماوەی نزیکەی چوار مانگە بەرزبوونەوەی لەو شێوەیەی تۆمار نەکردووە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا به‌رامبه‌ر هه‌زارو ٨٥٨ دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٤٣) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٨٦) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە  (٣٣٣) هەزار دینارە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا دروستبووە و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەركردەكانی ناتۆ کرد و وتی" سەرۆكی روسیا بڕیاریداوە ئۆكرانیا داگیر بكات و بڕیارەكەشی دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە"، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ کردووە.


AM:10:22:12/02/2022