لەسەر هێرشكردنە سەر ئۆكراین، بایدن هۆشداری بە پۆتین دەدات


جۆ بایدن و ڤلادیمێر پوتین تاوتوێی رەوشی ئۆكراینینیان كردووە و كۆشكی سپیش رایگەیاند، لە پەیوەندییەكەدا بایدن بە پوتنی وتووە، وەڵامی خێرا و یەكلاكەرەوەیان دەبێت بۆ ھەر ھێرشی سەر ئۆكراین.

كۆشكی سپی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكەدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا بە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیای راگەیاندووە، داگیركردنی ئۆكراین كارەساتێكی مرۆیی فراوانی لێدەكەوێتەوەو پێگەی روسیاش لاواز دەكات، ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی وەڵامێكی توند و یەكلاكەرەوەیان دەبێت و سزای قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنن.

كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەكردووە، بایدن ئامادەیی واشنتۆنی بۆ چارەسەری دیبلۆماسی و ھەر سیناریۆیەكی تر پیشانداوە و داواشی لە پوتن كردوە رێڕەوی دیبلۆماسی بگرێتەبەر.



PM:10:19:12/02/2022