پۆلیسی هەولێر: باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکران، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمی (GPS)ەوە ویستویانە ئۆتۆمبێل بدزن". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاولاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت، هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمەتبار دەستگیر بکەن له كومپانيای به ستانى (Gps) لە كاتى به ستانى (Gps) بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا  بە تاوانەکەدا".

ئەوەش هاتووە" تۆمەتبار وتی، لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری (GPS)یان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه حەوت ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە، هێزەكانمان توانيان تۆڕی (GPS) هەڵبوەشێنینەوە، تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن".

تۆمەتبارانی خوارهوه هەریەکە و ئەرکێکی هەبوو لە رێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدات:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و رێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری (GPS)ی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.


AM:10:30:23/02/2022