سنوری ئاسمانی 27 وڵات بەڕووی رووسیادا دادەخرێت


بەرپرسێكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، سنوری ئاسمانی 27 وڵات بەڕووی رووسیادا دادەخرێت.

ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سنوری ئاسمانی 27 وڵات بەڕووی رووسیادا دادەخرێت، كۆمەڵێك سزای قورس بەسەر ئەلیكساندەر لوكەشێنكۆ، سەرۆكی بێلاڕووسدا دەسەپێنین و گوشارەكانیشیان بۆ سەر رووسیا و بێلاڕووس بەردەوام دەبن.

ماوەی چوار رۆژە هێرشی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستی پێكردووە، بەڵام هێزەكان و خۆبەخشانی ئۆكرانیا لە شەڕكردن بەردەوامن.



PM:09:20:27/02/2022