رووسیا شاری خێرسۆنی کۆنتڕۆڵ کرد

پاش تێپەڕبوونى حەوت رۆژ بەسەر هێرشى رووسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیا، هێزە چەكدارەكانی رووسیا نێوەندی شاری خێرسۆن کە دەکەوێتە باشووری ئۆکرانیاوە کۆنتڕۆڵ کرد. 

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەمان توانیویەتی شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکات. 

شاری خێرسۆن کە گەورەترین شاری ئۆکرانیایە لە ساڵی (١٧٣٧) لەلایەن سووپای ئەسكەندەرەوە بنیات نراوە لە بەری راستی رووباری دەنیبەر.

ماوەی هەفتەیەکە سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکردوە و و وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆش سزای قورس و یەک لە دوای یەکیان بەسەر روسیادا سەپاندووە.


AM:11:45:02/03/2022