وێنە.. بانە شێروان لەگەڵ دایکی دەردەکەوێت

بانە شێروان گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاودەکاتەوە.

بانە کە کەمتر لەگەڵ کەسوکاری دەردەکەوێت، ئەمجارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی خۆی و دایکی کە خاتوونێکی گەنجە بڵاودەکاتەوە.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ٢١ ساڵە و، کە ١٨ ساڵ بوو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت، بەڵام بەردەوامە لە کاری هونەری لە چەند ساڵی رابردوودا هونەرو جەماوەرەکەی لە هەڵکشاندایە.




PM:02:03:10/03/2022