غەزەل مستەفا، گۆرانیبێژی دیاری کورد چەند وێنەیەک و ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
غەزەل مستەفا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین گرتە ڤیدیۆ و چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بەبۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.