وێنە و ڤیدیۆ.. پەرواز حسێن بەشێوازێکی نوێ دەردەکەوێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز حسێن چەند وێنەیەکی نوێ و گرتە ڤیدیۆی خۆی بە جلوبەرگی کوردی رەش و زیوینەوە بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرسامبوونی بەشێک لە فانەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:02:12:23/03/2022