تەرمی سێهەم گەنجی خنکاوی ماوەت دۆزرایەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ ی نیسان تیمە مەلوانییەکان و تیمە فریاگوزاریەکان توانیان دوای ١٤ رۆژ لە خنکانیان لە گۆمی بەردەباز لە ناوچەی ماوەت تەرمی سێهەم خنکاوی ئەو رووداوە بدۆزنەوە.

ئەمرۆ دوو شەممە تەرمی کۆسار نەوزاد لەلایەن تیمی مەلەوانگەی تەق تەقەوە لە نزیک شوێنێ دۆزینەوەی تەرمی هەڵکەوت نوری و دەرون رەوف دۆزرایەوە.

لەبەر سەختی شوێنەکە تەرمەکە دەبەنە شوێنێک کە بتوانێت فڕۆکە لێبنیشێتەوەو کە ئەویش شوێنی ئەشکەوتەکانەو دواتر بۆ ماوەت و پاشان بۆ سلێمانی بۆ پشکنینی تەندروستی لە پزیشکی دادوەری سلێمانی دەیگوازنەوە.

بڕیارە تەرمی کۆسار نەوزاد لە گوندی بەرسماق لە زێدی خۆی بنێژرێت.

رۆژی ٢١ ی ئازار سێ گەنج لە رۆژی ئازاردا دەچن بۆ سەیران یەکێکیان دەکەوێتە ناو ئاوەکەوەو دواتر دوانەکەی تر هەوڵی دەرهێنانەوەی دەدەن لە ئەنجامدا هەر سێکیان دەخنکێن، پاش هەوڵێکی زۆری دەزگا پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی فریاکەوتن و کەسوکارەکانیان، هەفتەی رابردوو تەرمی دوانیان دۆزرانەوە، ئەمڕۆش سێهەمیان دۆزرایەوە.



PM:02:49:04/04/2022