لە مانگی نیساندا دوو رۆژ لە هەرێم باران دەبارێت

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات لە ٢٧ ی نیسان و ٢٨ ی نیسان لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات ٢٧ ی نیسان لە پارێزگای سلێمانی باران ببارێت بۆ تەنها یەک رۆژ بەردەوام بێت. هەروەها پێشبینیش دەکات لە ٢٨ نیساندا یەک رۆژ باران لە پارێزگای دهۆک ببارێت، هەولێر و کەرکوک لەو دوو رۆژەدا بە تەنها هەور دەبن و هیچ بارانێکیان لێنابارێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە هەندێک شوێنی باشوری کوردستان بە تایبەتی ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک وشکە ساڵی راگەیەندرا.



PM:06:46:13/04/2022