وادەی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشکرا کرا

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات" مانگی شەوال ڕۆژی شەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ دەردەکەوێت، بەڵام بە چاو نابینرێت". 

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئایار تەواوکاری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی.  


PM:06:50:15/04/2022