کەجەکە: بە یارمەتی پارتی سوپای تورکیا گەیشتە چیای کورەژارۆ

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاشکرایکرد، سوپاى تورکیا بە پشتیوانى پارتى توانیویەتى خۆى بگەیەنێتە چیاى کوڕەژارۆ

ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان هەینی، کەجەکە لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "پەدەکە  ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناکات، بۆ هەڵخەڵەتاندنە. بۆ ئەوەیە کە گەلی کورد ناڕەزایی دەرنەبڕێت".  

وتیشی  "پەدەکە بە هەموو شێوەیەک لە رووی هەواڵگریەوە پشتگیری لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، پشتگیری لۆجیستیک دەکات و بە گەمارۆدانی ناوچەکانی گەریلا، بەشداری لەم شەڕەدا دەکات، پەدەکە و هەواڵگری بە هەموو شێوەیەک پشتگیری پەناگەیی و لۆجیستیکی دەداتە سوپای تورکیا". 

هەروەها، کاتێک کە سوپای تورک نەیتوانی لە کوڕەژارۆ لە ئاسمانەوە هێزەکانی جێگیر بکات، بە پشتگیری و لەژێر پاراستنی پەدەکەدا لە شێلادزێوە لە رووی زەمینیەوە خۆی گەیاندە ناوچەکە، ئەم دۆخەش پیشانی دەدات کە پەدەکە لە چ ئاستێکدا هاوکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات".



PM:07:50:22/04/2022