بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، کە گروپێکی
حەوت کەسەی لە بازرگان و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان چوار شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد،
دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، بەشی پۆلیسی
کەلار بە سەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئومێد مەجید ئەمین بەڕێوەبەری بەشت پۆلیسی
کەلار، لە سنووری گەرمیان گروپێکی حەوت کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی
هۆشبەر دەستگیرکرد.
وتیشی " شەش لە
دەستگیرکراوەکان دانیشتووی قەزای کەلارن و یەکێکیشیان دانیشتووی شاری هەولێرە،
هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر بڕێک کریستاڵ و تلیاکدا
گیراوە لەگەڵ ئامێرەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر".
هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە "لە ئێستادا بە بڕیاری
دادوەر و بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای هۆشبەر بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا
بەردەوامە".