فڕۆکەکانی تورکیا شوێنێکی نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای مەتین بۆردومان دەکات..( وێنە )

بەبیانووی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ئەلهو یان کرد لە نزیک بارەگاکانی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای دهۆکەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ئەلهۆیان لە زنجیرە چیای مەتین کردووە کە شوێنێکی گەشتیاریە و نزیک بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە کرد. 

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمە یەکەمجارە لە شەڕی ناوچەی زاب فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا نزیکی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە بە دووری چەند سەد مەترێک بۆردومان بکات.

ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەلآم هاوشێوەی هێرشەکانی تر ترس و دڵە راوكێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە.

کۆتایی هەفتەی رابردوو بەهۆی تۆبپارانی تورکیاوە لە ئامێدی دوو مناڵ بوونە قوربانی.





PM:02:24:30/05/2022