دەمیرتاش لەبارەی رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکانی باکوری کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دژی دەستگیركردنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی باكوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" رۆژنامەنوسی تاوان نییە و شانازییە کە کار بۆ رۆژنامەنوسی ئازاد بکەن". 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە، شانازی ئێمەیە کە کار بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد بکەین، ئەوانەی دەستگیرکراون دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

جەختیکردەوە، ئەوانەی لەبواری ڕۆژنامەگەریی ئازاددا کاردەکەن شەرەفی گەلی تورکیان، بۆیە دەبێت ئازادبکرێن.

ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شاری ئامەی باکوری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند رۆژنامەنوسێکی کورد و دەستگیریان کردن.


AM:08:50:14/06/2022