وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ١٦ ملیۆن كتێبی نوێ چاپ دەكەن و پێش دەستپێكی خوێندن دابەشی دەكەن.
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بە باشی جێبەجێ دەكرێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە " نزیكەی ١٦ ملیۆن كتێبی نوێ چاپ دەكەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی كتێبەكانی خوێندن تاوەكو ئێستا چاپكراون، پێش دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم كتێبەكان دابەش دەكرێن بەسەر ناوەندەكانی خوێندن. "