کەشناسی هەرێم: ئەمشەو خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمشەو خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە". 

کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو پێشبینی تۆز خۆڵ دەکرێت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، کە کاریگەریەکەی تاکوو کاتەکانی نیوەڕۆی بەیانی بەردەوامی دەبێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم باسی لەوەشکردووە، مەودای بینین لەو ناوچانە کەمتر دەبێت لە چوار کم. 


PM:10:01:13/07/2022