ژن و پیاوێك لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا


لە شاری سلێمانی بەهۆی شۆرتێكی كارەبا ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو. 
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیمەكانیان لە رووداوێك لە گەڕەكی بەكرەجۆ ئاگاداركرانەوە گەیشتنە شوێنەكە و دەركەوت ئاگر لە ماڵێك كەوتۆتەوە كە بەهۆیەوە ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هێشتا نازانرێت ئەو كەسەی دیكە كێیە، بەڵام پێدەچێت لەكاتی رووداوەكە بە هانای ئەو خێزانە چووبێت.




PM:01:25:15/07/2022