دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانی باوک و کچێک تەرمی پیاوەکە بە کوژراوی دۆزرایەوە

ماوەی پێنج ڕۆژە باوک و کچێک لە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ بێسەروشوێنن، ئێوارەی دوێنێ تەرمی باوکەکە دۆزراوەیەوە، بەڵام تائێستا کچەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ماوەی پێنج رۆژە باوک و کچێکی ئاوارە، کە دانیشتووی کەمپی چەمشکوی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن چارەنوسیان نادیار بوو، بەڵام شەوی ڕابردوو تەرمی باوکەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لەناو بیستانێکی نزیک کەمپەکە بە کوژراوی دۆزرایەوە و تائێستاش چارەنووسی کچەکەی دیار نییە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە ناوی (فاروق میرزا)یە تەمەنی (٤٢) ساڵە و کچەکەی ناوی (ئاخین فاروق)ە تەمەنی شەش ساڵە، خەڵکی قەزای شەنگالن و لە دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە هاتوونەتە زاخۆ.


AM:09:28:09/08/2022