پیاوێک نەوت بەژنەکەیدا دەکات و دەیسوتێنێت

لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، پیاوێک ئاگری لە ژنەکەی بەردا و سوتاندی دواتریش هەوڵی خنکانی دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانی پۆلیسی بەغدا توانیان پیاوێک دەستگیر بکەن کە ئاگری لە ژنەکەی بەرداوە و دواتر لە نەخۆشخانە هەوڵی خنکاندنی داوە دوای ئەوەی بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە."  

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،  "پیاوەکە هەوڵی داوە بە پشتییەک ژنەکەی بخنکێنێت، دوای ئەوەی کارمەندانی نەخۆشخانە پێیان زانیوە، هەڵهاتووە."  

هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ژنەکە پێش گیان لەدەستدانی وتوویەتی، "هاوسەرەکەم نەوتی پێدا کردووم و سوتاندوومی، داواشی لێکردم بە کەسوکارەکەم نەڵێم."  

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕاشیگەیاند، "بەهۆی سەختی برینەکەی ژنەکە گیانی لەدەستداوە و پیاوەکەش دەستگیرکراوە و ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە".



AM:09:37:29/08/2022