یەکێتی و پارتی بەرەو مۆرکردنی رێککەوتنێکی ستراتیژی نوێ دەچن

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ره‌وپێشچونى باشى به‌خۆوه‌ بینیوەو بەرەو رێککەوتنێکی نوێ دەچن".

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ ی ئابی ٢٠٢٢، جەعفەر ئیمینکی ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى لە دیمانەیەکی کەناڵی ڕووداودا ڕایگه‌یاند، "یەکێتی‌و پارتی باسیان لەڕێککەوتنێکی گشتگیرو ستراتیژیی کردوەو هەنگاویان ناوە بۆ ڕێککەوتنەکەو لەدوایین کۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی‌و فوئاد حسێنیشدا باس لەئامادەکردنی وەرەقەی دولایەنە کراوە بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان بۆ ئەوەی لیژنەیەک ڕابسپێردرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە."

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتی‌و پارتی ئەگەر ڕێکەوتنی ستراتیژیان بەحوکمی گۆڕانکاریەکان‌و تێپەڕینی زەمەن کاڵبوبێتەوە، ئەوه‌ پێویستیان بەڕێکەوتنێکی نوێى گشتگیرتر هەیە لەڕێککەوتنی ستراتیژیی.

 

ئەوەش لە کاتێکدادێت، له‌ماوه‌كانى ڕابردودا وێڕاى كۆبونه‌وه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى‌و مه‌سعود بارزانى چه‌ندجارێك د.فوئاد حسێن به‌نوێنه‌رایه‌تى بارزانى، له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى كۆبونه‌وه‌ى كردوه.

 



PM:05:38:30/08/2022