لە بارەی ڕوفاتی هاکان ئەرسلان کە لەناو گوینیەکدا ڕادەستی باوکی کرایەوە، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت" بەرەیەکی تورکیا ڤاشست و دزن".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کە لە زیندانی ئەدیرنە زیندانی کراوە، لە بارەی شێوازی ڕادەستکردنەوەی ڕوفاتی هاکان ئەرسلان بە باوکی کە لە گونیەیەکدا رادەستیکراوەتەوە، کە کوڕەکەی لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٥ لە سوری ئامەد گیانی لەدەستدابوو، هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
دەمیرتاش لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئهگهر كۆمهڵگا ببێته جهمسهر، دهبێت بهسهر دوو جهمسهردا دابهش بێت: ئهوانهی بڕوایان به دیموكراسی و بهها گهردوونی مرۆڤایەتیەكان ههیه، ئهوانهی بڕوایان به فاشیست و دز ههیه.
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەشڵێت: دەبێت بژاردەیەک هەبێت لەنێوان ئەوانەی کە وا لە خاڵە عەلی ڕەزا ئەرسڵان دەکەن ئەمە ئەزموون بکەن و پێی بڵێن "ئەوه باشە” لەگەڵ ئەوانەی هەست بەم ئازارە دەکەن لە دڵیاندا.
ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەو شەهیدە بە باوکی لەلایەن دادگای ئامەدەوە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا و بە بێ ڕێزیکردن بە تەرم لێکدەدرێتەوە کە بەپێی یاساکانی تورکیا ئەو کارە ناڕەوایە.