حكومەتی هەرێم ژمارەی هاتنی گەشتیارانی ئەمساڵ بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات


لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە سێ ملیۆن و و گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و 85%یشیان دانیشتوی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا رۆژی 1ی ئاب، سێ ملیۆن و 779 هەزار و 656 گەشتیار لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گەشتیاری هاتونەتە هەرێم، ئەو گەشتیارانەش زیاتر لە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتون بە شێوەیەك 85%ی گەشتیاران پێكدەهێنن و ئەوانی دیكە گەشتیاری بیانین و لە وڵاتانی دیكەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی كوردستان دەكەن كە ڕێژەكەیان نزیكەی 15%ی گەشتیارانن.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرنامەو پلانی داهاتوی حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە كار لەسەر ئەوە بكرێت پڕۆژە گەشتیارییەكان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سەرنجی گەشتیاران زیاتر بكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان بە تایبەتی گەشتیاری بیانی.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، نزیكەی سێ هەزار شوێن و بنكەی گەشتیاری كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە گەشتیاران دەكەن، ئەم شوێنانە چالاكی جیاوازی لێ ئەنجام دەدرێت بەهۆی ئەوەی وەرزی گەشتیاری هاوینەیان هەیە كە گەشتیارەكان ڕو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن هەروەها گەشتیاری زستانەش هەیە كە چەندین چالاكی جیاواز پێشكەش دەكرێت وەكو ئەو یاریانەی لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێن كە ساڵانە ڤیستیڤاڵی تایبەت بەڕێوەدەچێت.



PM:08:10:14/09/2022