کەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

دەستەی کەشناسی عێڕاق پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕووبدات، کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە". 

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات، شەپۆلی نوێی خۆڵبارین بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوەیە، كە تەپ و تۆز لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق دروست دەكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی ئایندەدا خۆڵبارینەكە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. 

خۆڵبارین دیاردەیەکی سروشتی با کردەیە، بەهۆی راماڵینی ھەوای خاک و ھەڵواسرانی دەنکۆڵەکانی خاک یان پیسکەرە سروشتی و مرۆییەکان لە ھەوادا بە بەرزی نزیکەی (١.٥) کم لە ڕووی زەوییەوە روو دەدات، خۆڵبارین کاریگەری خراپی ژینگەیی و تەندروستی جێدەهێڵێت.


AM:10:01:04/10/2022