ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دهۆک – موسڵ کەسێک گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لەسەر رێگەی شێخان - موسڵ رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی هۆندا و مسیبوشی گلاند ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.