ئەسترۆجین ژنان بەسەر دڵەڕوكێدا زاڵدەكات

ئەسترۆجین یەكێكە لەو هۆرمۆنانەی كە لە لەشی ژناندا بونی هەیە و، بەرپرسە لەچەندین كار, هەروەها كاریگەری لەسەر ئەگەری توشبونی ژنانیش هەیە بە چەند نەخۆشییەكی جیاواز.
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی كە لەسەر هۆرمۆنی ئەسترۆجین ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەم هۆرمۆنە كاریگەری لەسەر دەرونی ژنان هەیە و دەبێتە هۆی زاڵبونیان بەسەر دڵەڕوكێدا.
توێژەرەكان لەسەرەتادا توێژینەوەكەیان لەسەر چەند مشكێكی ڕەگەز جیاواز ئەنجامداوە، ڕوبەڕووی چەند حاڵەتێكیان كردونەتەوە كە تێیدا، توشی دڵە ڕاوكێ دەبن.
لە ئەنجامدا توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە مشكە مێینەكان زیاتر توانیویانە زاڵبن بەسەر ئەو حاڵەتی دڵە ڕاوكێیەدا، ئەمەش بەهۆی كاریگەریەكانی هۆرمۆنی ئەسترۆجینەوە بووە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە كاریگەرییەكانی ئەم هۆرمونە لەسەر مێینەی مرۆڤیش بە هەمان شێوە دەبێت، ئەسترۆجین دەبێتە هۆی پاراستنیان لە دڵڕاوكێ.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكەی بەریتانی هەمان ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەیان ئاشكرا كردەووە.






PM:02:17:19/08/2014