سەرکردایەتیەکی یەکێتی: هەر کاتێک هێز بەرامبەر یەکێتی بجوڵێنرێت کار لە کار دەترازێت


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند" کەس ناتوانێت هێز بەرامبەر بە یەکێتی بجوڵێنێت لە هەولێر و دەشڵێت، "هەر کاتێک هێز بەرامبەریان بجوڵێت کار لە کار دەترازێت."

حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی NRT دا رایگەیاند " ئێم نەمانوتووە هێز بەرامبەرمان جوڵێندراوە و وتومانە هەوڵ هەبووە و، ئەو کەسەی بەتەما بووە هێز بەرامبەرمان بجوڵێنێت، قەت قەت ناتوانێت تەماشامان بکات ئەگەر دەستی لە پشتەوە نەبێت".

حاجی مەسیفی دەشڵێت، "لە سنوری هەولێر و دهۆک هێز بەرامبەر یەکێتی بجوڵێندرێت ئەوا پارتی لێی بەرپرسە، وەک چۆن هێز لە بەرامبەر پارتی لە سلێمانی بجوڵێنرێت یەکێتی لێی بەرپرسە."

باسی لەوەشکرد، کە یەکێتی نایەوێت حەقی بخورێت و حکومەت نابێت تەنها بۆ حزبێک بێت و یەکێتیش باجی زۆری داوە بۆ پاراستنی هاوسەنگی هەرێمی کوردستان بەڵام پارتی یەکێتی بە شەریک نازانێت.

ماوەی دوو هەفتەیە ناکۆکیەکی قوڵ کەوتۆتە نێوان پارتی و یەکێتی یەوەو سەرەتای ئەو ناکۆکیەش لە دۆسیەی موراد کانی کوردەیی و هاوکار جافەوە دروستبووەو کە دادگاکانی فەرمای دەستگیرکردنی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانییدا لەسەر ئەو دوو دۆسیەیە دەرکرد.



PM:08:39:16/11/2022