حیزبەكەی عەلاوی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات



هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی ئێستای محەمەد شیاع سودانی، رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەپێی ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، بگرێتەبەر.

هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، رایگەیاندووە، داوا دەكەن یاسای حزبەكان و هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە و بۆ هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردنی هەبێت و گۆڕانكاری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیشدا بكرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێ و سەربەخۆی هەڵبژێردرێت.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش بەڕێوەبچێت و تاكو هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەكانیش بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.




PM:07:26:20/11/2022