بەرازیل گورزی کاریگەری بەرکەوت

پزیشکی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دووانەی نەیمار و دانیلۆ، لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەشداری ناکەن ،ئەمەش بەهۆی پێکانەوە 

 بەرازیل دوو یاری بەرامبەر سویسرا و کامیرۆن لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا  دەکات،ئەمەش دوای ئەوەی لە یارییەکەی پێنجشەممەدا لە سربیا بە ئەنجامی 2-0 تووشی پێکان بوون.

 لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی نەیمار و دانیلۆ پشکنینی ئێم ئاڕ ئاییان بۆ کرا و بۆمان دەرکەوت کە بەستەرەکانی پاژنەی پێیان زیانیان پێگەیشتووە.

 بە دڵنیاییەوە لە یاریی داهاتوودا بەشداری ناکەن و ئێمەش وریا دەبین چونکە چارەسەریان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی هەوڵبدەین دۆخێکی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن جارێکی دیکە لە مۆندیالدا یاری بکەنەوە.
 نەیمار لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سەماکارانی سامبا لەبەردەم سربیای هاوتاکەیدا پێکانێکی سەختی پێگەیشت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە خولەکی ٨٠دا ئەنتۆنی یاریزانی مانچستەر یونایتد جێگەی بگرێتەوە.



PM:07:20:25/11/2022