راهێنەری بەرازیل باس لە پێکانی نەیمار دەکات

 تیتی ڕاهێنەری بەڕازیل پێش یاری سویسرا کە سبەی دووشەممە لەکاتژمێر7:00ئەنجام دەدرێت،باسی لە یاریەکەو پێکانی،نەیمار کرد.

تیتی وتی:" یاریزانە سەرەکییەکەمان هەڵبژاردووە بۆ یاریەکە، متمانەیەکی زۆرمان بە هەموو یاریزانەکان هەیە، دانی ئەلڤێس یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام ناتوانم پێتان بڵێم کێ بەشدارە، هێشتا هەست دەکەم دانیلۆ و نەیمار مۆندیال تەواو دەکەن، لە ئێستادا دانیلۆ لە گەڕانەوەی نزیکترە لە نەیمار، بەڵام هەموومان هەست دەکەین کە توانای گەڕانەوەیان هەیە و مۆندیال تەواو بکەن".


وتیشی "26 یاریزانمان هەیە کە دەبێت ئامادەبن و لە باشترین ئاستی خۆیاندا بن، ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر ئێستا بێت بەبێ ئەوەی بیر لە خەیاڵ و ئەگەرەکان بکەینەوە، بەڕازیل پشت بە هەموو بەهرە و یاریزانەکان دەبەستێت، ئێمە پشت بە یەک یاریزان نابەستین، نەیمار بەهرەیەکی ناوازەیە، بەڵام ئێمە لێرە پشت بە هەموو کەسێک دەبەستین".

لە کۆتایدا تیتی وتی:" نەیمار بەرامبەر سربیا پێکانی هەبوو، بەڵام من ڕاستەوخۆ لە یارییەکەدا ئەم پێکانەم نەبینی، بەردەوام بوو لە یاریکردن تا لێیدرا ، لە 15 خولەکدا بە پێکانەوە یاریی کردبوو".


PM:04:16:27/11/2022