منداڵێکی بێ ناو له‌ژێر گه‌رما و له‌کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه له‌چیای شه‌نگال دۆزرایەوە، پاشان ره‌وانه‌ی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیان کرا.
ئه‌و منداڵه ئێستا چاوه‌کانی له‌ده‌ستداون و دکتۆره‌کانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت .
ئەو منداڵە هه‌فته‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا له ژێر گه‌رمای ٤٦ په‌له‌دا به ته‌نیا له ژێر به‌ردێکی چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG دۆزراوه‌یه‌وه، ئه‌و گه‌رمایه هه‌ر دوو چاوه جوانه‌کانی کوێر کردوه که تازه ناتوانێ روناکی ببینێته‌وه‌و که‌سیش نازانی دایکی باوکی کێن و هه‌ر خۆی به ته‌نیا تا نیوەی رێگاکه هات بوو.
منداڵه 7ساڵانە که هه‌رله‌دایک بوونیه‌وه نیو ئیفلیج بووه ، له‌کاتی هه‌ڵهاتنشیدا به‌درێژای رۆژ له‌ژێر تیشکی خۆرد ماوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردوو چاوه‌کانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی فراتنیوز ده‌ڵێت "کاتێ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG منداڵه‌که ده‌گه‌یننه بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی شاری دێرک. ئه‌و منداڵه له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون چووه، پزیشکه‌کانیش ئاماژه‌به‌وه ده‌که‌ن ره‌نگه چاوی راستی چاک ببێته‌وه".
ئه‌و منداڵه به‌هۆی ئفلیجیه‌وه ته‌نها ده‌توانێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت. منداڵه‌که ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی دێرک گوازراوه‌ته‌وه بۆ ژورێکی تایبه‌ت و پزیشکه‌کانیش له‌هه‌وڵدان بۆ باشتربوونی تەندروستی ئه‌و منداڵه.