ڕاهێنەری کۆریای باشوور هەڕەشە لە بەرازیل دەکات


پاولۆ پێنتۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، گلەیی لە وادەی یارییەکەی بەڕازیل کرد، لە یاریی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی قەتەری 2022.


 بەڕازیل ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە یاریگای ٩٧٤ ڕووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە، لە قۆناغی ١٦ی پێشبڕکێکانی مۆندیال.


 پاولۆ پێنتۆ لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: جیاوازی کاتی نێوان دوایین یاریمان لە قۆناغی کۆمەڵەکان و یاری کۆتایی  تەنها 72 کاتژمێر بوو، من ئەوە بە نادادپەروەرانە دەزانم، بەڵام دەبێت بڕیارەکانی فیفا قبوڵ بکەین.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پورتوگال لە ڕووی جەستەیی و ئەخلاقییەوە ماندووی کردین، تا بەیانی ئەمڕۆش ڕاهێنانمان نەکرد، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاری سێیەم پێکهاتەکەی گۆڕی، ئەمەش سوودێکی زیادەیە بۆ ئەوان، ئێمە نەمانتوانی ئەو کارە بکەین کە لە دوایین یاریماندا”.


 وتیشی: لە یارییەکەی ئۆرۆگوای لە گێمی دووەمدا نزیکەی 8 خولەک لە دوای ئێمەوە یارییان کرد، پێموایە پێویستە فیفا بەدواداچوون بۆ ئەو جۆرە بابەتانە بکات، دووڕوویی دەبێت ئەگەر بڵێم بەڕازیل بەبێ نێیمار یاری بکات باشترە لەوەی لەگەڵیدا یاری بکات.


 ئاماژەی بەوەشکرد، بەرازیل لە ئێمە توانای زیاتری هەیە، بەڵام دەمانەوێت وێنەیەکی باش بەجێبهێڵین و تا کۆتایی ڕکابەری بکەین.


 جەختیشی لەوە کردەوە: باوەڕم وایە هەموو تیپێک خاڵی لاوازی هەیە و دەبێت سەیری ئەم شتانە بکەین، بەڵام بەڕازیل یەکەم پاڵێوراوی نازناوەکەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هەلەکانمان بەرامبەریان بپارێزین.


PM:07:29:04/12/2022