لێدوانێك لە ئەمەریكاوە سەبارەت بە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان


بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵنەكردووە تا هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان.

نیكۆڵاس گرانگەر، نوێنەری ئەمەریكا بۆ كاروباری باكوری رۆژهەڵاتی سووریا بە كوردستان24ی راگەیاندووە "گڵۆپی سەوزمان بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا هەڵنەكردووە و دژی كردەوەی سەربازیی توركیاین لە رۆژئاوای كوردستان".

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان، ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، ئاسانكاری بۆ دیالۆگی كوردی – كوردی لە سووریا دەكەن و دووپاتیكردەوە، هێرشەكانی توركیا كاریگەری لەسەر چالاكییەكانی دژی داعش هەبووە.

هەروەها دەڵێت: "ئەوە زۆر گرنگە كە فەزایەكی كراوە بۆ بەشداری سیاسی تەواوی گشت كارەكتەرە سیاسیەكان هەبێت، ئەمە بەشێكی سەرەكی كۆمەڵگەی دیموكراسییە كە ئەمەریكا پشتگیری لێدەكات".




PM:08:04:06/12/2022